ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەر، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی

بۆ ئەو وڵاتانەی لە حاڵی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بێخەبەرن

 

من پێموایە زۆرێک لە خەڵک، بە تایبەتیی ئەوانەی لە دەرەوە و دوور لەو بەنا وڵاتەی پێی دەڵێن ئێران دەژین، ئاگایان لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی بەشمەینەتەکەی نیە، چونکە ئەگەر کەمێک بە وردیی و واقیعبینییەوە بڕوانینە وەزعەکە بۆمان دەردەکەوێ کە ژیان لەژێر دەسەڵاتی کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێراندا هیج مانایەکی نیە و یەکسانە بە سفر.

 

 

ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە ناوێکی بێ ناوەرۆکە کە وەک زیندانێکی گەورە وایە و لە خەڵکی بێدەسەڵات و مافخوراو ئاخنراوە. ئاخر ئینسان کاتێک دەتوانێ بە شوێنێک بڵێ وڵات و بە نیشتمانی خۆی بزانێ کە لانیکەم مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی دابین کرابن. بۆ نموونە ئازادیی باوەڕ، مافی ڕادەربڕین، ئازادیی کار و چالاکیی سیاسیی، ئازادیی هەڵبژاردن، مافە نەتەوەییەکان، ئازادیی باوەڕ و دین، مافی خوێندن، کار، مافی قسەکردن و خوێندن بە زمانی دایکیی..... ئەوانە ئەو مافە زۆر سەرەتاییانەن کە هەر کەسێک دەبێ هەیبن، بەڵام لە ئێرانی بەڵالێدراوی ژێر دەستی ئەو ڕژیمە فاشیستەدا هیچ یەک لەو مافانە نەک هەر دابین نەکراون، بگرە ڕۆژانە پێشیل دەکرێن. هەر بە نموونە ئەگەر چاوێک بەسەر بار و دۆخی گەنج و لاوانی ئەو وڵاتە بخشێنین دەبینین کە بە شێوەیەکی زۆر سیستیماتیک و بەرنامەبۆدڕێژراو پەلکێشی زەلکاویی فەسادی ئەخلاقیی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کراون. ئەوە یەکێک لە بەرنامە شەیتانییەکانی ئەو ڕژیمەیە بۆ لەناوبردنی ئەو کۆمەڵگەیە و وشککردنی سەرچاوەی هیوای کۆمەڵ، کە لاوانن. ئێستا لە ئێران بە ملوێنان کەس، کە لەناویاندا سەدان هەزار کچ و کوڕی گەنج، هەن تووشی ماددەی هۆشبەر بوون. بەشی زۆری ئەوانە شەو و ڕۆژ لە کووچە و کۆڵانەکانی شارە گەورەکاندا لەگەڵ مەرگ دەستەویەخە بوون.

نەبوونی ئازادیی سیاسیی و بەکارهێنانی سەرکوت و زەبروزەنگ یەکێکی دیکە لە سیاسەتەکانی ڕژیم بۆ خۆسەپاندن بەسەر کۆمەڵگەدایە. لە سەراسەری ئێران و بە تایبەتییش لە کوردستان ڕۆژانە چەندین کچ و کوڕ بە تاوانی داواکردنی مافە ئینسانیی و سیاسییەکانی خۆیان و گەلەکەیان ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێن و بە دڕندانەترین شێوە و ڕێگە ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن و سووکایەتییان پێ دەکرێ و کەڕامەت و نامووسیان ئەتک دەکرێ و، ناوە ناوەش بە ئاشکرا و بە بەرچاوی خەڵکەوە ملیان بە پەتدا دەکرێ. کەم ڕۆژ هەیە لە شەقام و گۆرەپانەکانی شارەکاندا یەک یا چەند کەس لەوانە بە تاوانی دروستکراو و تۆمەتی هەڵبەستراو ئیعدام نەکرێن.

بێگومان تاوانی زۆر لەوە گەورەتر و دڕندانەتر بەرابەر خەڵکی بێدەسەڵات و بێماف دەکرێن و ئەوانە قەترەیەکن لە دەریایەک.

جا جێگەیەک ئەوە وەزعی مافە هەرە سەرەتاییەکانی خەڵکەکەی بێ، چۆن دەکرێ پێی بگوترێ وڵات؟؟!! جا دەسەڵاتێک ئەوە هەڵسووکەوتی بێ لەگەڵ ئەو خەڵکەی پێیان دەڵێ هاووڵات، دەبێ چ بەرهەمێکی دیکەی جگە لە کوشت و کوشتار و پێشێلکردنی ماف و ... هەبێ؟! گەنجێک کە هەموو هیوا و ئاواتی ئەوەیە لە وڵاتی خۆی بە ئازادیی و ئارامیی دابنیشێت و کار بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکانی بکا، چۆن دەتوانێ لە زیندانێکی ئاوا گەورە و ترسناکدا بژی؟! بێگومان ڕۆژێک هەر دێ لە دەرفەتێکدا خۆی لە ئاگری ئەو جەهەندەمە ڕزگار بکا و بە دوای لانە و ژیانێکی دیکەدا ئاوارە و پەڕیوەی وڵاتان بێ.

 

هونەر ئەحمەدپور