ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

سوپاس و حەمدی نەبڕاوە بۆ خودای گەورە کە مەودای داین ساڵێکی دیکەش لە دەوری سفرەی میوانی خودایی، واتە مانگی پڕ بەرەکەتی ڕەمەزان کۆبینەوە. سوپاس بۆ خودای خودان دەسەڵات کە یارمەتیدەر و پشتیوانمان بوو تا بە ڕێز و ڕووی خۆشەوە پێشوازیی لەو میوانە خۆشەویستە بکەین و بە ڕووسووریی و سەربەرزیی بەڕێی بکەین و بچینە پێشوازیی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان.

 

 

 

 

ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی ئەو مانگە پڕقەدر و پیرۆزەیە و سبەینێش جێژنی موبارەکی ڕەمەزانە. بەو بۆنەوە پیرۆزبایی گەرم لە گشت موسڵمانان، بە تایبەتیی خەڵکی موسڵمانی کوردستان دەکەین. لە خودا دەپاڕێینەوە خێر و خۆشیی و بەرەکەتی ئەم جێژنە بەسەر هەموو لایەکدا بڕژێنێ و بیکاتە سەرەتای کۆتاییهێنانی دەرد و ئازارەکانی بێمافیی و  مەزڵومیەتیی گەلەکەمان و، بیکاتە هۆی ڕاماڵینی هەوری ڕەشی زۆرداریی و هەڵاتنی ڕۆژی گەشی ئازادیی.

پێویستە ئێمەی کورد، بە تایبەتیی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، کە تا ئێستاش وەیشوومەیەک بە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرماندا زاڵە، جێژنە و بۆنەکانمان، بە تایبەتییش جێژنی ڕەمەزان، بکەینە هەل و دەرفەتێك بۆ بەهێزترکردنی گیانی خۆشەویستیی و یەکڕیزیی و، سەنگەرێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆرداریی و، بۆنەیەك بۆ نیشاندانی هاومەبەستیی و هاوهەڵوێستیی. ئێمە دەبێ لە ڕەمەزان و دەرسە باییدارییەکانیەوە فێربووبین کە خۆڕاگریی لە بەرابەر سەختییەکان و، سووربوون لەسەر مەبەستەکان، زامنی گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتنە.

لەم جێژنە گەورەدا پێویستە بە تایبەتیی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەندییە سیاسییەکان بەسەرکەینەوە و، بە لەگەڵبوون و دڵدانەوەیان خەمی لەدەستدانی عەزیزان و دەردی دووریی و دابڕان و، باری گرانی ئازارەکانیان لەگەڵ هەڵگرین و نەهێڵین هەست بە بێکەسیی و دڵتەنگیی بکەن.

جارێکی دیکە جێژنی هەموو لایەک موبارەک بێ. لە خودا دەپاڕێینەوە بە هێز و عەزەمەتی خۆی دەستی ستەمکاران لە بندا ببڕێ و تەمی ڕەشی بێبەشیی لە سەر گەلەکەمان هەڵگرێ و، هەوری چڵکنی ژێردەستەیی لە ئاسمانی نیشتمان بڕەوێنێتەوە و زۆر نەبا هەموومان پێکەوە جێژنی سەرکەوتن لە کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاددا بگرین.

 

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢٩ی ڕەمەزانی ١٤٣٩ی کۆچیی- مانگیی

٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٧ ک. هـ  (١٤/٦/٢٠١٨ز)