ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەر، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی

ڕەوەندی کورد لە نۆروێژ بۆ جارێکی دیکەش یەکدەنگ و یەکهەڵوێست سیاسەتی تیرۆر و سەرکوت و زەبروزەنگی کۆماری نائیسلامیی  ئێرانیان، لە دژی تێکۆشەرانی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان، مەحكووم کرد.

 

لەسەر داوای  "کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێكخراوە سیاسیی و فەرهەنگیی و کولتوورییەکانی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ"، ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی مارسی ٢٠١٨ی زایینیی، ڕەوەندی کورد لە نۆروێژ، ڕێپێوانێکی ئیعترازیی و هێمنانەیان بە مەبەستی مەحکوومکردنی سیاسەتی تیرۆر و سەرکوت و زەبروزەنگی کۆماری نائیسلامیی لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان و لەقاودانی بێدەنگیی و بێهەلوێستیی بیروڕای گشتیی و ناوەندە بڕیاردەرەکان بەڕێوەبرد.

سەعاتی ١٢ی نێوەڕۆ کوردستانییانی دانیشتووی نۆروێژ لە مەیدانی وێستگەی سەرەکیی  قەتاری ئۆسلۆ لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە. پاشان بە بەرزکردنەوەی دروشم و پلاکارتی جۆراوجۆر و  شوعاردان بە شەقامە سەرەکییەکانی  شاری ئۆسلۆدا بەرەو پاڕلەمانی نۆروێژ وەڕێکەوتن.

لە کاتی تێپەڕین بە شەقامەکانی نێو شاری ئۆسلۆدا، دروشم و پەیامەکانی خۆپێشاندەران  سەرنجی  هەزاران کەس لە خەڵکی ئۆسلۆیان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشا. بەتایبەتیی لە کاتێکدا کە پێکەوە سروودی (ئەی شەهیدان)یان دەوتەوە. زۆربوون ئەو خەڵکانەی بە نیشانەی هاوپێوەندیی دەگەڵ خۆپێشاندەران ئیحساساتی خۆیان نیشاندەدا. ئەوە لە حاڵیکدا بوو کە پۆلیس لە پێشەوەی خۆپێشاندانەکەوە بەمەبەستی پاراستنی نەزم و هەروەها ئەمنییەتی خۆپێشاندەران حەرەکەتی دەکرد.

لە ڕیزی پێشەوەی خۆپێشاندانەکەدا، ئارم و لۆگۆی هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشداربوو بەرچاو دەکەوت. جگە لەوە ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدانی کوردستان، کە ببوونە قوربانیی دەستی  ئیعدام و تیرۆری کۆماری بەنێوئیسلامیی ئێران، بەدەستی خۆپێشاندەرانەوە دەبینران. دواتر ئاپۆڕای خەڵکەکە لە بەردەرگای پەڕلەمانی نۆروێژ کۆبوونەوە و میتینگێکی سیاسیی و ئیعتڕازییان بەڕێوە برد. لەسەر داوای کاک (قادر عەزیزبەگی)، نوێنەری کۆمیتەی بەڕێوەبەری میتینگەکە، دوای ڕاگرتنی دەقیقەیەک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، لە سەرەتای بەرنامەکەدا، بەشداربووان پێکەوە سروودی نەتەوایەتیی و میللیی (ئەی ڕەقیب)یان بە دەنگی بەرز پێکەوە گوتەوە. پاشان بڕیارنامەی خۆپێشاندەران بە زمانی کوردیی لە لایەن کاک (هیوا خوروەند) خوێنرایەوە. دواتر هەمان بڕیارنامە بە زمانی نۆروێژیی لە لایەن خوشکە (بەفرین ڕۆستەمی) خوێنرایەوە. دوای ئەوە بڕیارنامەکە بە زمانی فارسیی لە لایەن کاک (ئیدریس کەریمی) خوێنرایەوە. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا یەکێک لە ئەندامانی پاڕلەمانی نۆروێژ بەناوی Freddy Øvestehård پشتیوانیی خۆی لە داخوازەکانی ڕەوەندی کوردیی نیشان دا و سیاسەتی تیرۆر و تۆقاندنی کۆماری نائیسلامیی ئێرانی، بە دژی تێکۆشەرانی کورد، مەحکووم کرد و داوای لە دەوڵەتی نۆروێژ کرد لە پێوەندیی دەگەڵ دیفاع لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستاندا پتر فەعال بێت و لە توانا و ئیمکاناتی دەوڵەتی نۆروێژ لە ناوەندە جیهانییەکان و کۆریدۆرە دێپلۆماسییەکاندا بۆ ئەو مەبەستە کەلکی پێویست وەرگرێ.

دەبێ بگوترێ لە بڕیارنامەکەی خۆپێشاندەراندا جگە لەوەی سیاسەتی سەرکوت و ئێعدام و زەبروزەنگی کۆماری نائیسلامیی لە کوردستانی ئیران مەحکووم کرابوو، نیگەرانییش بەرامبەر وەگەڕکەوتنەوەی ماشینی تیرۆری کۆماری نائیسلامیی ئێران بە دژی تێکۆشەرانی کورد لە باشووری کوردستان نیشان درابوو. لەوەش زیاتر داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان کرابوو نەیەڵن کۆماری بەنێوئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە کوردستانی باشوور بکاتە قەتڵگای تێکۆشەرانی کوردی نێو ڕیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیم.

دەبێ بگوتڕی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆڕان، پارتی دێموکراتی کوردستان لە باکوور، جگە لەوەی لەو حەرەکەتە ئیعتڕازییەدا بەشداربوون، پەیامی هاوپێوەندیی و پشتیوانیی خۆشیان بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری خۆپێشاندانەکە ناردبوو کە لە کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکەدا ئیشارەیان پێ کرا.

دەستەی بەڕێوەبەری خۆپێشاندانەکە سوپاسی هەموو خوشک و برایانی کورد لە ئۆسلۆ و دەوروبەر دەکات کە لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون. بەتایبەتیی ئەو بەشە لە هاونیشتمانییانی کورد کە لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی دەرەوەی ئۆسلۆوە خۆیان گەیاندبووە شوێنی ڕێپێوانەکە.

 

حیزب و ڕێکخراوەکانی پێکهێنەری ئەو خۆپێشاندانە بریتین لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان

پارتی سەربەستیی کوردستان

سازمانی یاری کورد (یارسان)
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان

----

سەرچاوەی هەواڵ: کومیتەی نۆروێژی ڕێکخراوی خەبات