ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان

بە ناوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەرتەشی تورکیە بە تۆپباران و دواتریش بە بۆمباران و بەکارهێنانی هێزی زەمینیی هێرشێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر هەرێمی (عەفرین) و دەوروبەری لە ڕۆژاوای کوردستان. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێدیفاع و لە شەڕڤانان بوونە قوربانیی.

 

ئێمە لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێری کوردستان ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکیە لەژێر هەر ناو و بە هەر بیانوویەك بێ مەحکووم دەکەین و بە دەستدرێژیی بۆ سەر خەڵک و خاکی گەلێکی مەزڵووم و مافخوراوی دەزانین. هاوکات هاودەردیی خۆمان بۆ گەلەکەمان و پشتیوانیی لە مافە ڕەواکانی لەو بەشەی کوردستان دەردەبڕین و، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هیوای چاوکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەوەی زیاتر جێی داخ و نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەو دەستدرێژییە زۆر بە ئاشکرا و بە بەرچاوی هەموو دنیاوە دەکرێ، کەچی زلهێز و دەسەڵاتدارە دەستڕۆیشتووەکان نەک هەر دەنگیان لێ نایە بگرە واپێدەچی چرای سەوزیشیان بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیە هەڵکردبێ.

ئێمە جارێکی دیکە پەلاماری ئەرتەشی تورکیە مەحکووم دەکەین و هاوکات داوا لە ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و ئاشتییپارێزەکان و ئەو دەوڵەت و لایەنانەی کە بە ڕاستیی بە تەنگ ئارامیی جیهان و ناوچەکە و مافی مافخوراوانەوەن دەکەین گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیە تا هەرچی زووترە ئەو هێرش و دەستدرێژییە ڕاگرن.

 

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاویی

٢٢/١/٢٠١٨ی زایینیی