ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان

 

بەنێوی خودای بەخشندەی میهرەبان

شەوی ٢١/٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاویی (١٢/١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٧) بوومەلەرزەیەکی توند، کە لە هەندێک شوێن تا پلەی ٧،٣ی ڕیشتەر بووە، لە بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی داوە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەقی بوومەلەرزەکە شاری (سەرپێلی زەهاو) و ناوچەکانی نزیک بەو شارە بووە. بە هۆی ئەو کارەساتە دەڵتەزێنەوە بە داخەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٠٠ کەس شەهید و هەزارانی دیکەش برینداربوون. ئەوە سەرەڕای دەربەدەربوون و بێماڵوحاڵبوونی سەدان هەزار کەس و داڕمان و وێرانبوونی خانووبەرە و ماڵ و موڵک و تێکچوونی ژیان و حاڵی خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ئەو شار و گوندانەی شەپۆلی ئەو بوومەلەرزەیە گرتوونیەوە، بە تایبەتییش شاری سەرپێلی زەهاو و دەوروبەری.

 

ئەوەی لەو پێوەندییەدا زۆرتر جێی داخە ئەوەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمیی و گوێپێنەدانی ڕژیم و دامودەزگا و کاربەدەستەکانی دەسەڵاتی بەنێو کۆماری ئیسلامیی ئاوڕ لە قوربانییەکان و خەڵکی ئاوارە و بێماڵ و دەرەتانی ئەو ناوچە زیانلێکەوتووانە لەم وەرزی سەرمایەدا نەدراوەتەوە و، تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر سەرەڕای زیانێکی زۆری گیانیی و ماڵیی، بێ سەرپەنا و کۆمەك و هاوکاریی، جگە لە یارمەتیی و هاوکاریی خەڵکی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، ماونەوە. ئەوەش هێندەی دیکە بووەتە هۆی گەورەتربوونی کارەساتەکە و بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان و خراپتربوونی وەزعی بریندارەکان.

ئێمە لە (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێری کوردستان) بە بۆنەی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەوە هاوخەمیی و هاودەردیی خۆمان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، بە تایبەتییش قوربانییان و زیانلێکەوتووانی ئەو بوومەلەرزەیە لە هەردوو دیوی ڕۆژهەڵات و باشووری وڵات، دەردەبڕین و لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشیی گەرم لە گەلی کوردستان و کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین و داوای چاکبوونەوە و شیفا بۆ بریندارەکان لە خودای گەورە دەخوازین. هەر لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە داوا لە خەڵکی موسڵمان و ئینساندۆست و بەهەست و  هەڵوێستی کوردستان دەکەین، کە هەر وەک هەمیشە نیشانیان داوە، لەم کارەساتەشدا بە دەنگ و تەنگی هاوار و هاوکاریی خوشک و برایانی خۆیانەوە بچن و، لە وەخۆگرتن و دابینکردنی کەلوپەل و ماوا و سەرپەنا و هەر یارمەتییەکی ماڵیی و ماددیی بۆ لێقەوماوانی ئەو کارەساتە لەدەستیان دێ درێغیی نەکەن و لە هاودەردیی و هەڵگرتنی کۆڵی ئەو کۆستە گەورەیەدا یەکیەتیی و یەکگرتوویی خۆیان بۆ هەموو لایەك نیشان بدەنەوە.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی ک ـ هـ

١٣/١١/٢٠١٧ی ز