ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

به‌ نێوى خوداى به‌خشنده‌ى مێهره‌بان

 

بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان!

سڵاوی ئێمەتان لێبێ!

هەواڵمان بیست کە بە داخەوە ئەمڕۆ ٢٤ی ئۆکتۆبر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا یەکێک لە دامەزرێنەران و سکرتێری پێشووتری پارتەکەتان کۆچی دوایی کردووە. بەو بۆنە خەمهێنەوە سەرەخۆشیی گەرمیی خۆمان لە ئێوەی بەڕێز و لە ڕێگەی ئێوەشەوە لە بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستا عەلی و تێکڕای ئەندام و لایەنگرانی پارتی دێموکرات دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

 

مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا خەباتگێڕی خەڵکیی و خاکیی و، پێشمەرگەی پشوودرێژ و سەرکردەی ناسراوی گەلەکەمان یەک لەو تێکۆشەرانە بوو کە هەر لە مێرمنداڵییەوە هاتۆتە ڕیزی خەبات و لە دامەزراندی پارتی دێموکڕات و تێکڕای قۆناغە سەختەکانی خەباتی ئەو حیزبەدا جێدەست و دەوری دیاری هەبووە. بێگومان لەدەستچوونی ئەو خەباتگێڕە دڵسۆز و بەئەزموونانە، بە تایبەتییش لە گەرمەی خەبات بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانماندا، بە خەسار بۆ بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەکەمان دەژمێردرێن و بە ئاسانیی جێگەیان پڕ نابێتەوە.

جارێکی دیکە بە بۆنەی ئەو کۆستەوە سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ ئێوەی بەڕێز و بنەماڵەی مامۆستا عەلی و نەتەوەکەمان و هەموو خەباتگێڕانی گەلەکەمان دووبارە دەکەینەوە. لە خودای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ مامۆستای کۆچکردوو دەکەین و، داوا دەکەین پاداشی نزیک بە حەوت دەیە ڕەنج و خەبات و ماندووبونی بداتەوە و ڕێگەی خەباتی ئاوەدان ڕاگرێ.

انا للە و انا الیە راجعون

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی ک. هـ

(٢٤/١٠/٢٠١٧ی ز)