ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی

 

به‌ نێوى خوداى به‌خشنده‌ى مێهره‌بان

بەڕێز کاک عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان!

بەڕێز سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی!

سڵاوتان لێبێ!

(من الموءمنون رجال صدقوا ما عاهدوا اللە علیە)

 

 

هەواڵی کۆچی دوایی دوکتۆر عومەر مستەفا (کاک شوان قەڵادزەیی)، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەکەتان و ئەندامی پارلەمانی کوردستان، کۆڵێک خەمی دیکەی خستە سەر باری گرانی کۆستە گەورەکەی ١٦ی ١٠ی ٢٠١٧ی )کەرکووک)ی کوانە بەزووخاوەکەی ناو جەرگی کوردستان و کوردان. ئەم خەمە خەمی خەمخۆرێکی خەڵک و خاکی کەرکووکە کە بە هەڵپە بۆ هاوخەمیی خۆی گەیاندە کەرکووکی پێخوستکراوی ژێر پۆستاڵی ڕەشی دەست و دڵ و سەرڕەشەکانی تەتەری مەرگ و وێرانیی و، بە کاروانی سەروەران گەیشتەوە.

ئێمە لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان ئەو شەهادەتە و لەو کاتە و لەو شوێنەدا بە فەخر و شانازیی دەزانین بۆ خۆمان و بزووتنەوە و بنەماڵەی بەڕێزی و پارلەمانی کوردستان. هەر بۆیە سەرەخۆشیی لە هەموو ئەو لایەنانە و نەتەوەی موسڵمانی کورد دەکەین و لە خودا دەپاڕێینەوە لە ڕیزی شەهیدان و ڕاستگۆیانی جێ بکاتەوە و لەگەڵ شەهیدانی مەزڵوومی ١٦ی١٠ی کەرکووک وەك قوربانیی ئەم گەلە مەزڵوومەی وەرگرێ و ڕێبازی پاکی تێکۆشانی ئاوەدان بێ.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی ک. هـ

(١٨/١٠/٢٠١٧ی ز)