ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەر، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵاوە
به‌ نێوى خوداى به‌خشنده‌ى مێهره‌بان   بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی   به‌ نێوى

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانییەوە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

بەڕێزان: سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان!

بنەماڵەی تێکۆشەری مام جەلال تاڵەبانی!

بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرکردەی دیاری کورد و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێڕاق بووە جێی داخ و خەم و نیگەرانیی ئێمە و تێکۆشەرانی کورد و خەڵکی کوردستان بە گشتیی.

 

ئێمە لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ئەم کۆستە گەورەوە سەرەخۆشیی گەرم لە ئێوەی بەڕێز لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی بنەماڵەی تێکۆشەری تاڵەبانیی و خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی نێو ڕیزی بزووتنەوە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و کەسەرتان دەزانین. هیوادارین خودای گەورە سەبر و ئارامیی بە هەموو لایەك بدا و، ڕێگای خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی ئەو کەسایەتییە هەمیشە ئاوەدان بێ.

بەڕێزان!

مام جەلال تاڵەبانیی کەسایەتییەکی سیاسیی کاریگەر و ناسراوی سەر گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و، ئەکتەرێکی دیار و بە هەڵسووڕی نێو بزووتنەوەی کوردستان بوو کە لە چەندین کات و قۆناغی هەستیاردا دەور و دەستی لە ڕووداوەکان و هێنانەدیی دەستکەوتەکاندا هەبووە. مام جەلال هەر لە مێرمنداڵییەوە تا ڕێبەرایەتییکردنی یەکیەتیی نیشتمانیی و دوایین قۆناغەکانی تێکۆشانی سیاسیی کە سەرۆککۆماریی عێراق بوو، سەرکردە و کەسایەتییەکی چوست و چالاك و بە زیپکوزاکونی کوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، هەر بۆیە کۆچی دوایی ئەو زاتە، بە تایبەت لەم قۆناغە تایبەتییەی ئێستا کە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و کورد و دەڤەرەکەی تێدایە، داخێکی بەژان و زیانێکی گران و کۆستێکی گەورە بۆ یەکیەتیی و کورد و گەلانی ناوچەکە بوو.

جارێکی دیکە هاوخەمیی و سەرەخۆشیی خۆمانتان عەرز دەکەین.

انا للە و انا الیە راجعون

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندی

٣/١٠/٢٠١٧ی زاینیی

١١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاویی