ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی   به‌ نێوى
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانییەوە
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی

دیار نییە پاش بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم،ئێران چ جۆرە سیاسەتێک دەگرێتە بەر خۆ ئەگەر وای دابنێین هەڕەشەکانی ئێستای ئێران نیشانەی سیاسەتەکانی داهاتووی بێ دژ بە کوردستان، ئەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە لە سیاسەته بەراوەژووەکانیان یا پێکهێنانی ئاکامی پێچەوانە و چاوەڕواننەکراو، کە ئەوەش لە کارنامەی چل ساڵەی کۆماری ئیسلامیدا نمونەی ئەو سیاسەتانەیان کەم نین.

 

 

لەو نوسینەکورتەدا ئاماژە دەخەمە سەر ژمارەیەک ئەگەری ڕودانی ئەو سیاسەتە شۆڤینیانەی ئێران.
یەک: بە پێچەوانەی دەربڕینی گەڤ و کوڵیان،تورکیە لە بۆشایی نەبوونی ئێراندا ئەوپەڕی سود وەردەگرێ چونکە بە پێچەوانەی ڕواڵەتی پرسەکە تورکییە مەجبورە درێژە بە پەیوەندی خۆی لە گەڵ هەولێر بدات.
بە پێچەوانەی ئێران تورکیە (بە بێ کوردستان)سنوری لە گەڵ عێراقدا نیە، ئەگەر بیهەوێ سنوری خۆی بە ڕووی کوردەکاندا دابخات، لەڕاستیدا سنورەکانی بە ڕووی هەموو عێڕاقدا دادەخات، کارێک کە نە لەباری ئابووری و سیاسیەوە ژیرانەیە نە تورکیاش ئامادەیە لە پێشبرکێ ناوچەییەکاندا بەشەکەی دیکەی عێڕاق ڕاسپاردەی ئێران بکات.

دوو: بە پێچەوانەی ڕواڵەتی پرسەکە ئەو ئامێرو کارتانەی بەدەست دەوڵەتی کوردستانەوەن بۆ سودوەرگرتنیان دژ بە ئێران زۆر زیاتر و جۆراوجۆرتر و کاریگەرترن لەو کارتانەی کە بە دەست ئێرانەوەن. گەورەترین سەرمایەی کوردستان،نەک نەوت،بەڵکو ئاوە و گەورەترین کێشەی ئێرانیش قەیرانی ئاوە، چ لە ئێستا و چ لە ئایندەدا کوردستان بە شێوەیەکی گشتی و کوردستانی عێڕاق بە تایبەتی ژیرانەترین ئامرازی هاوکارین بۆ چارەسەری ئەو کێشە بنەڕەتیەی ئێران. 
سەرەڕای ئەوە ئاوی ناوچە عەرەبنشینەکانی عێڕاقیش کە بە هاوپەیمانی ئێران دەژمێردرێن لە ڕێیی کوردستانەوە دابین دەبێت.
لە پاڵ ئەوەشدا تەنیا ڕێگەچارە کە بۆ کۆنتڕۆڵی وردەکاری کێشەکان هەبێ، وێڕای کوردەکان هاوکاری هەموو توشبوان بەو کێشانەیە لە ناوچەکەدا.
لەوەش گرنگتر زیاتر لە بیست ساڵە کە حیزبە کوردە ئێرانیەکان چەکی خۆیان دژ بە ئێران هەڵپەساردوە، بەڵام هەر جۆرە گوشارێکی ئێران بۆ سەر هەولێر،دەبێتە مۆڵەتی تۆڵەکردنەوەی ئەو بیست ساڵە کە لە ساڵی ڕابردودا کۆماری ئیسلامی ئەزموونی دیمەنێکی بچوکی ئەو هەڕەشە بەهێزەی تاقی کردۆتەوە.

سێ: کوردەکانی نێوخۆیی ئێران دڵیان لەو کۆماری ئیسلامیە پڕە کە لێرەدا پێویست ناکا هۆکارەکانی دوبارە کەینەوە بەڵام ئەو تێگوشینە هێندەی خوێ تێکراوە مەرکەز نشینەکانیش وڕێنەیانه کە درێژەکێشانی بارودۆخی کوردستان داهاتوویەکی درێژماوەیی نابێ.
بەڵام بە پێچەوانەی شرۆڤەو بۆچوونە باوەکان،ئەوە دروست بوونی کۆماری کوردستان نییە کە ئەوان دەگەیەنێتە خاڵی تەقینەوە بەڵکو ئەوە گەف و گوشارخستنە سەر کۆماری کوردستانە دەبێتە هۆکاری وروژاندنی بیر و ڕای گشتی کوردەکانی ئێران. کوردەکان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانییان نیشانیان داوە کە ڕەچاوی دۆخی یەکدی لەو دیو سنورەکانی دیکەی کوردستان دەکەن. لە سەردەمی شاە دا کوردەکانی ئێران بە مەبەستی هاریکاری کردن لە پاڵ خەباتی بارزانیدا زیاتر لە دەیەیێک خەباتی خۆیان هەڵپەسارد.
لە بیست ساڵی ڕابردوشدا زۆربەیان تەنیا بە مەبەستی پارێزگاری لە دەسکەوتە نەتەوەییەکان ڕەچاوی دۆخی ئەزموونی هەرێمی کوردستانیان کردوە. لە کارەساتی شەنگال و کۆبانیدا نیشانیاندا کە ئامادە نین سەر بۆ پیلان و شەڕائگێزی دەوڵەتی ئێران و تورک دژ بە هاووڵاتییەکانییان دابنوێنن و ناچار بە پاشەکشەیان کردن بە جۆرێک کە تورکیە ناچار کرا لە قوڵایی خاکی خۆیدا ڕێڕەوی پێشمەرگە بەرەو کۆبانی دابین کات و ئێرانیش ڕێگەی کراوە کا بۆ ناردنی کاروانی یارمەتییەکانی گەلی کورد بەرەو شەنگال.

چوار: ئێران لە ناوچەکەدا تەنیایە.هەر دوێنێ بوو بینیمان حەماس لە گەڵ فەتح دا پێک هاتەوە و چۆ ژێر باری مەرجەکانی مەحمود عەباس و مەلیک سەلمان. 
سوریا کە تەنیا هاوپەیمانی دەوڵەتی بوو بۆ ئێران جگە لە هەموو وێرانکارییەکان،لە ئێستادا ئەمریکا بە بەردەوامی بوونی هەیە(بێ ئەوەی باجی بۆ داگیرکاری یا هێرشی سەربازی دابێ،ئەمریکا لە سەر دەستی قاسم سلێمانی،چێژ لە باڵادەستی حزووری خۆی لە خاکی دوژمنەکەی واتا سوریە وەردەگرێ). 
لە عێڕاقی ئێستادا دەنگی سیکۆلارەکان و ڕەخنە لە حکومەتی تایفەگەری بەتایبەت بێزاری لە دستێوەردانەکانی ئێران تەنانەت ئەو بێزارییە لە دەنگی هاوڕێ لەمێژینەکانی ئێران وەک موقتەدا سەدر و عەمار حەکیمیش دەبیسترێ. سەرباری هەموو گوشارێک، دەفتەری ئایەتوڵا سیستانی ئامادە نەبوو لە سەر پرسی ڕێفڕاندوم هەڵوێست نیشاندا و نوری مالکی و حەیدەر عەبادی بێ هیوا کردن. ئەو دووەش لە ئێستاوە کەوتونە ململانێی خێشکە خێشککردن بۆ نزیک بونەوە لە ئەمریکا تا کورسی سەرۆک وەزیری هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتوو بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن. هەستیار بوونی دژە ئێرانی سنووری جیهانی عەرەبە سونییەکانی تێپەڕاندوە و خەریکە جیهانی عەرەبە شیعەکانیش دەتەنێ.

پێنج: جیا لە گۆشەنیگای ئەخلاقی بۆ ئابڵۆقە ئەویش لە لایەن وڵاتێک تا ئێستاش خۆی لە ژێر گوشاری ئابڵۆقەدایە لە ڕوانگەی (رئال پولتیک)یش ژیرانە نیە کە ئێران دوژمنایەتی کوردستان لە ژێر ناوی تاکە هاوپەیمانی درێژ ماوەی خۆی وەکڕێ لە حاڵێکدا ئەگەری زۆرە کەمتر لە دوو مانگی دیکە ئەمریکا ئابڵۆقەیەک بە سەر ئێراندا دەسەپێنێ کە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا هاوتای نەبوبێ.
ئەوجارەیان گشتێتی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە ئابڵۆقە دەدرێ،ئەوەش واتای ئابڵۆقە خستنە سەر سەدان کۆمپانیای پیشەسازی و ئابووری خۆماڵی ئێرانە بۆ؟ چونکە سوپا ڕیشەی لە گشت ئابووری ئێراندا داکوتاوە. ئەگەری ئەوەش هەیە تۆڕی گەیاندنی ئێران لە کار بخرێ. لەوەش گرنگتر، دوبارە بە پێچەوانەی بۆچوونە باوەکان،پێوەندی یاسایی و نایاسایی سنوری نێوان کوردستان و ئێرانە،تەنانەت جۆرە پڕ لە ئازارەکەش کە کۆڵبەرییە،کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا باشترین ڕێگە بووە بۆ بازدان بەسەر ئابڵۆقەکانی ئێراندا.ئەوەندە بەسە ئەوه لە گەڵ ئابڵۆقەکانی تورکیا هەڵسەنگێنین کە تەنێ لە یەک خاڵ دا ۱۸ میلیار دۆلاری ئێرانیان حەپەلوش کرد.

شەشەم: لە نێو تایفە جیاوازە شیعە و سونیەکاندا کوردەکانی عێڕاق پێگەی تایبەتیان هەیە چونکە سەرەڕای ئەوەیکە زۆربەیان سونین بەڵام لە بواری فەرهەنگی و زمانەوانیەوە خۆیان زۆرتر لە گەڵ ئێران بە نزیک دەبینن و دەتوانن بۆ ئێران ڕۆڵی نێوبژیوانی پێک بێنن.
ئێران دەبێ بە نیازی دۆستایەتی و پێکەوە گونجان لە گەڵ ڕیفڕاندۆم هەڵسوکەوت کات،دەنا دەرەنجامەکەی قابیلی قەرەبوو نییە هەرچەندە ساویلکەییەکانی قاسم سلێمانی پێشبینی ناکرێن کە کۆتاییان پێ بێ. هیوادارم تیمی وەزاڕەتی دەرەوە ئەو کەیسە هەستیارە لە سوپای قودس تەحویل وەربگرێتەوە.

 

نووسینی بە فارسی: د. هێمن سەیدی 
وەرگێڕانی: عبداللە عمرنژاد