ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی   به‌ نێوى
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانییەوە
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

خەڵکی ئازادییخوازی کوردستان!

وەك ئاگادارن ڕۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بە بەشداریی بەرینی خەڵکی سەربەخۆییخواز و پێداگریی سەرکردایەتیی سیاسیی و پشتیوانیی زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکان سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو. بەو بۆنە پیرۆز و مێژووییەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی کوردستان بە گشتیی و هاونیستمانانمان لە باشوور و هێزەکان و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لەو بەشەی وڵات دەکەین.

بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێفراندۆم سەرەڕای دژایەتیی سەرسەختانە و هەمەلایەنەی داگیرکەرانی کوردستان و گەلەکۆمەگیی دژمنانی پرسی ڕەوای نەتەوەکەمان و تەنانەت زلهێزان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش ئەو ڕاستییەی نیشان دایەوە کە کورد و بزووتنەوەکەی دەبێ پشت بە ئیمان و ئیرادە و ئازایەتیی خەڵکەکەی و یەکڕیزیی هێزەکان و خۆڕاگریی سەرکردایەتییەکەی ببەستێ، چونکە ئەوەی دەوری سەرەکیی لە وەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە گەورەیەدا گێڕا و پیلانە دیار و شاراوەکانی دژمنانی سەربەخۆیی کوردییان پووچەڵ کردەوە وریایی و باوەڕپتەویی جەماوەری تینووی ئازادیی و یەکهەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکان و خۆڕاگریی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بوو.

بێگومان ئەو ڕێفراندۆمە دەستکەوتێکی گەورە و بێوێنە بۆ بزووتنەوەی کورد بە گشتیی و باشووری کوردستان بە تایبەتییە، بەڵام ئەوە یەکەمین و گرنگترین هەنگاو بەرەو لوتکەی سەربەخۆییە. بەشداریی پڕلەشەوقی جەماوەر لە ڕێفراندۆمدا ئەرکێکی گەورەتری خستە سەر شانی هێزەکان و سەرکردایەتیی سیاسیی باشووری کوردستان کە پشت بەستوو بە متمانە و دەنگ و هێزی خەڵک و یەکڕیزیی خۆیان ئەم دەستکەوتە گەورەیە بپارێزن و لەوەش زیاتر وەک چەکێکی بەهێز لە هاوکێشە و مامەڵە سیاسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا لە قازانجی سەربەخۆیی کورد کەڵکی لێ وەرگرن.

شتێکی دیکەی کە لەم بۆنەدا دەبێ ئاماژەی پێ بکەین هەڵوێستی ئازایانە و هەستی کوردانەی کۆمەڵانی هەراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە هەم لە پێش و لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و هەم دوای سەرکەوتنیشی بە خرۆشانی جەماوەریی و پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوەی بەربەرین و چالاکیی جۆراوجۆر هەم خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی خوشک و براکانیان لە باشوور دەربڕی، هەمیش مستێکی بەهێزیان لە دەمی ڕژیمی ستەمکاری تاران و دامودەزگا سەرکوتکەرانی ڕاکێشا. ئەوە جارێکی دیکە سەلماندیەوە کە کورد یەک نەتەوەیە و سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی بەشێکی دەبنە هۆی زیندووڕاگرتن و بەهێزترکردنی خەباتی بەشەکانی دیکە. بەو بۆنەوە لەگەڵ دەربڕینی ڕێز و پێزانین و دەستخۆشیی بۆ خەڵکی خۆڕاگر و هەمیشە زیندووی ڕۆژهەڵات، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە هەموو لایەکیان، بە تایبەتییش لە کچان و کوڕانی خوێنگەرم و چاونەترس، دەکەین و پێیان دەڵێین ئێوە جێی هیوا و فەخر و شانازیی ئێمە و گەلی کوردن.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٤ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاویی

٢٦/٩/٢٠١٧ی زاینیی