ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەر، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵاوە
به‌ نێوى خوداى به‌خشنده‌ى مێهره‌بان   بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی   به‌ نێوى

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ١٣ی خەرمانان هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری بەنێو ئیسلامیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و دوو کۆڵبەری ناوچەی بانەیان کردە قوربانیی،  ئەمڕۆ خەڵکی وەزاڵەهاتوو و چالاکانی مەدەنیی لە شاری بانە دژی کوشتن و ئەزیەت و ئازاردانی خەڵک بە گشتیی و ئەو تاوانە بە تایبەتیی، وێڕای داخستنی دوکان و بازاڕەکانیان، خۆپیشاندانێکی گەورەی ناڕەزایەتییان لەبەردەم فەرمانداریی و چەند دامودزگایەکی دیکەی ڕژیم وەڕێخست، بەڵام ڕژیم وەک هەمیشە بە هێزێکی زۆر و پڕچەک بەگژ خەڵکی ناڕازییدا چۆوە و تەقەی لە خۆپیشادەران کرد و تا ئێستا چەندین کەسی لێ بریندار کردوون و دەیانیشی لێ دەستگیر کردوون.

ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییە، ئەویش ئاوا ئازایانە و چاونەترسانە، نیشاندەری دوو ڕاستیی حاشاهەڵنەگرە. یەکەم ئەوە کە خەڵکی مافخوراوی کوردستان بە ڕادەیەك لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە پڕ و پەست و بێزار و تووڕەن کە ئامادەن بە دەستی خاڵیی بەگژ دامودەزگای سەرکوتیی ئەو ڕژیمەدا بچنەوە و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانییدانێک، بە بەخشینی گیانیشیانەوەن. دووەم ئەوەیە کە ئەوە زیاتر لە ٣٨ ساڵە ڕژیمی خۆسەپێن و ملهوڕی تاران وەڵامی بچوکترین و سەرەتاییترین داوا و ویستی خەڵکی کوردستان، با لە ڕێگەی ناڕەزایەتیی مەدەنییانەشەوە بێ، بە چەک و کوشت و کوشتار و سەرکوت و زەبروزەنگ دەداتەوە و، لەو ڕێگەیەشدا بەها بۆ هیچ دین و عورفێك دانانێ و سڵ لە هیچ قانوون و یاسایەكی ئینسانیی و ئاسمانیی ناکاتەوە.

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لەگەڵ دەربڕینی پشتیوانیی لە بزووتنەوەی جەماوەریی بە گشتیی و خرۆشانی خەڵکی بانەی خۆڕاگر بە تایبەتیی و دەستخۆشیی و هیوای سەرکەوتن بۆیان، داوا لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیی شارەکانی دیکە دەکا بە هەر شێوەیەکی گونجاو بە هاوار و دەنگی بانگی ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنییەوە بچن و پشتیوانیی لە خوشک و برایانیان لە شاری بانە بکەن و بەشداریی ئەو خرۆشانە خۆڕسک و خەڵکییە بکەن. هاوکات لەگەك مەحکوومکردنی تاوانە بەردەوامەکانی ڕژیمی تاوانباری تاران، داوا لە هەموو کەسایەتیی و ڕێکخراو و دامەزراوە مرۆڤدۆست و ئازادییخوازەکانی جیهان دەکەین یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەر بە جینایەتەکانی ئەو ڕژیمە زۆردارە بگرن و نەهێڵن چیدیکە خەڵک لەسەر داواکردنی سادەترین ویست و ماف ژیان و گیانیان لێ بستێندرێ.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

١٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاویی

٥/٩/٢٠١٧ی زاینیی