ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی میهرەبان

 

پەسنی بێپایان و سوپاسی شایان بۆ پەروەردگاری مێهرەبان کە ژیانی داینێ تا ئەمساڵیش شاهیدی هاتنەوەی جێژنی قوربان، یەک لە گەورەترین دروشم و پەیامە گرینگەکانی ئیسلام، بین و ئەرکی بەشداریی و پێشوازیی لەو بۆنە پڕ یادەوەریی و سەروەرییە جێبەجێ بکەین.

جەژنی قوربان یادی ڕووداوێکی تایبەتی مێژووی مرۆڤایەتیی و وێستگەی نوێکردنەوەی ئیمان و پابەندبوون بە پەیمان و پەیامی ئاسمانیی و ملکەچیی و گوێڕایەڵیی بەرەی بەشەر بۆ ویست و بڕیاری پەروەردگاری دلۆڤانە. جێژنی قوربان تەنها یادی قوربانییکردن و بەشینەوەی گۆشت و نوقڵ و جەژنانە نیە، بەڵکو ڕێوڕەسمی زیندووکردنەوە و بەرزکردنەوەی دیارترین دروشمی ئیسلامە، ئەویش لە نوێکردنەوەی هاوکاریی و هاودەردیی نێوان پەیڕەوانی ئەو دینەدا خۆ نیشان دەدا کە لە دەوری بەیت و کابەی پیرۆز و لەسەر لوتکە و پێدەشتی عەرەفاتدا ڕەنگ دەداتەوە و لە چوارقوڕنەی نیشتمان و سەراپای زەویدا دەنگ دەداتەوە.


 

خەڵکی موسڵمانی کوردستان!

ئەمڕۆ و لەم بڕگە گرینگ و هەستیارەی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا پێیدا تێپەڕ دەبن، لە هەموو کات زیاتر ئاتاجیی پیادەکردنی پەیام و ڕاسپاردەکانی نێو پەڕاوگەی جێژنی قوربان و پتەو و بەهێزکردنی پەیمان و برایەتیی نێوان هەموو نەتەوە و چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی موسڵمانانین. گەلی کوردی ستەمدیدەش وەک گەلێک کە پەیڕەوی ڕاستەقینەی ئیسلام و هەڵگری وەفادار و دڵسۆزی پەیامی ئەو ئایینە بەرزەیە، هەمیشە بە ئەرکی سەر شانی خۆی زانیوە و دەزانێ کە بەشداریی چالاکانەی لە زیندووکردنەوەی پەیامەکانی جێژنی گەورەی قوربان هەبێ و، بە تێگەیشتن و ملکەچیی بۆ گەورەیی خودا هەست بە سەربەرزیی و ئیرادەی خۆی بکا و جگە لە فەرمان و ویستی ئەو مل بۆ خواست و حوکمی هیچ هێز و دەسەڵاتێک نەوی نەکا و، بە ئیرادەی ئیبراهیمییانە و بە گیانی گیانبازانەی هاجەرەخاتوون و بە ڕووحی فیداکارانەی ئیسماعیل ئامادەی قوربانیی لە پێناوی پیادەکردنی پەیامی ئیسلام و دەستەبەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیدا بێ.

ئێمە لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشکێڕی کوردستان، کە خۆمان بە ڕێبواری ڕێبازی ئیسلام و پێشمەرگەی ئەمەکدار و فیداکاری کورد و کوردستان دەزانین، بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی قوربان پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە تێکڕای موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین و دوعا دەکەین خوای پشتیوانی ستەمدیدە و چەوساوان ئەو ڕەنج و قوربانیی و خەباتەمان لێ وەرگرێ و پاڵپشت و یارمەتیدەری شۆڕشەکەمان بێ و، کۆتایی بە بێمافیی و نەهامەتیی و بەشمەینەتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان بێنێ و زۆر نەبا جێژنی سەرکەوتنی یەکجاریی و ڕۆژی ئازادیی و ڕزگارییمان بۆ بێنێتە دی.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

١٠ی زیلحیججەی ١٤٣٨ی کۆچیی- مانگیی

١٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی کۆچیی- هەتاویی