ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٥ی خەرمانان، یادی سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێری کوردستان

کاتژمێر ٥ و نیوی ئێوارەی دووشەممە ڕێکەوتی پێنجی خەرمانانی ١٣٩٦ ک-‌‌هـ بەرامبەر ٢٧/٨/٢٠١٧ زایینیی ڕێوڕەسمێکی شایان لە بنکەی سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکەمان لە شاری هەولێر بە بۆنەی ٥ی خەرمانان سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێری کوردستان بەڕێوەچوو. بەشداریی گەرموگوڕی کادر و پێشمەرگە و ئەندام و بنەماڵەکانیان تین و خرۆشێکی تایبەتیی بە ڕێوڕەسمەکە دابوو.

کۆمەڵێک کیژ و کوڕی لاوی (خەبات) کە ئامادەکەر و بەڕێوەبەری ئەو ئاهەنگ و کۆڕە بوون بە شێوەیەکی زۆر جوان سەرنجی بەشدارانیان ڕاکێشا و بوونە هۆی خۆشحاڵیی و سەرسامیی هاوبیران و ئامادەبووان.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە ڕێبین مەعریفەتی بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پەڕاوی پەروەردگار لە سووڕەتی تەوبە، هەست و هیوا و خەبات و تێکۆشانی لە بیر و دڵ و زەینی خەباتگێڕانی ڕێکخراوەکەماندا خرۆشاند و،  تین و ورەی دا بە ئامادەبووان. ئەمجار بە خوێندنی سووڕەتی بەرزی فاتیحە بۆ گیانی شەهیدانی (خەبات) ئەمەک و وەفا بەرابەر بە ڕێبوارانی ڕێبازی خەبات،ی شۆرشگێڕو گیانبازیی و تێکۆشانی تێکۆشەرانی خەباتی نەتەوایەتیی و ئیسلامیی نیشاندرا.

نێوبڕ و پەخشان و پاراگرافە نێوئاخنەکانی کۆڕیادەکە، کە پڕ لە پەیڤی ناسک و ئەدیبانە بوون، بە دەنگی ڕێباز مەعریفەتی بەڕێوەبەری بەرنامەکان، شادیی لە ناخی بەشداراندا گێڕا و ئەسرینی ئەوینی شۆرشگێڕانەی چزاندە چاوی خوشک و برایانی خەباتیی.

لە بڕگەی دووەمدا کاک بارزان مەعرووفی پەیامی پڕنێوەرۆکی کۆمیتەی ناوەندیی خوێندەوە کە بۆ سیوحەوتەمین خەرمانانی خەبات ئامادەکرابوو. دوای خوێندنەوەی پەیامەکە خوشکە ڕۆژگار شێخەپوور بە هەڵبەستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەشێکی تری پڕۆگرامەکەمانی ڕازاندەوە.

پشکی یادەوەریی شەهیدان دیارترین و درەوشاوەترین بەشی ڕێوڕەسمی یادی دامەزرانی ڕێکخراوەکەمان بوو. لەو بڕگەشدا پەیامێکی تایبەت لە زمانحاڵی شەهیدان و بە دەنگی خرۆشێنەری هەژار ئازادی پێشکەش کرا. دوابەدوای ئەوە سروودی (من پێشمەرگەی کوردستانم) بە دەنگی پۆلێك لە کوڕانی لاوی (خەبات) پێشکەش کرا. ئەوجار خوشکە کوێستان مەعرووفی پەیامی کۆمیتەی ئوروپای ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی بۆ هاوبیرانی ئامادەبوو خوێندەوە.

کۆتابەشی ئاهەنگی ڕێزگرتن لە پێنجی خەرمانان هەڵبەستێکی هۆنەری بەهەستی لاو کاک هەژار ئازادی بوو کە بە پەیڤ و وشە جوانەکانی ملوانکەیەکی نەخشینی کردە جەژنانە و خەڵاتی ئەو ڕۆژە پیرۆزە.

شایانی باسە دوای دواییهاتنی سەرجەم بڕگە و بەرنامەکان هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا حامید مەعرووفی و مامۆستا عبدالرحیم مەعریفەتی هەر یەکە لە وتەیەکی کورتدا لەگەڵ پیرۆزبایی و خۆشحاڵییدەربڕین بە بۆنەی ئەو ڕۆژە مێژووییەوە سوپاس و دەستخۆشییان بە لاوانی ئامەدەکەر و هەڵسووڕێنەرانی کۆڕەکە کرد و هیوا و دوعای گەشە و پێشکەوتن و خزمەتی زیاتریان بۆ خواستن.