ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

سوپاسی نەپساوە بۆ خودای باڵادەست کە توانا و تەمەنی داینێ ئەمساڵیش وەک ساڵەکانی دیکە ببینەوە میوانی سفرەی پڕ پیت و بەرەکەتی ڕەمەزان تا لەو فێرگەیە ئیمان و باوەرڕمان دەمەزەرد بکەینەوە و دڵ و جەستەمان خاوێن بکەینەوە و پشوودرێژانە لەو بۆتەی تاقیکردنەوەیە بە سەربەزیی و ڕووسووریی بێینەدەر.

ئەمڕۆ کۆتایی ئەو مانگە پڕقەدر و پیرۆزە و جێژنی موبارەکی ڕەمەزانە. بەو بۆنەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی جیهان بە گشتیی و خەڵکی موسڵمان و ئیسلامویستی کوردستان بە تایبەتیی دەکەین. لە خودای خاوەنی خێر و چاکە دەپاڕێینەوە بارانی ڕەحمەت و

خۆشیی و پیرۆزیی و بەرەکەتەکانی ئەم جێژنە پیرۆزەمان بەسەردا ببارێنێ و دەرووی خێری خۆیمان لێ بکاتەوە و ئەم ڕۆژە بکاتە ڕۆژی کۆتاییهاتنی دەرد و ئازارەکانی بێمافیی و  مەزڵومیەتیی گەلەکەمان و هۆی ڕاماڵینی هەوری ڕەشی زۆرداریی و هەوێنی هەڵاتنی ڕۆژی گەشی ئازادیی.

 

 

جێی خۆیەتی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، کە نزیک بە چوار دەیەیە هەوری ڕەشی کۆماری بەنێو ئیسلامیی ئێران ئاسمانی شینی تەنیوە و دێوی دزێوی بێدادیی و بێدینیی دەستی لە بینەقاقا ناوە، ئەم جێژن و بۆنە دینیی و نەتەوەییانە بکەنە دەروویەک بۆ بەهێزترکردنی ڕووحی خۆشەویستیی و یەکترویستیی و هاودەردیی و، دەرفەتێك بۆ بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆرداریی و، بۆنەیەک بۆ نیشاندانی هاوهەڵوێستیی و هاومەبەستیی. لەم ڕەمەزانەدا دەبێ جارێکی دیکە ئەوەشمان بۆ ڕوونبووبێتەوە و بە کردەوەش تاقیمانکردبێتەوە کە سووربوون لەسەر مەبەست و ئامانجەکان و خۆگریی و خۆڕاگریی لەبەرابەر ئێش و سەختیی و ئازارەکان زامنی سەرکەوتن و هەوێنی بەئامانجگەیشتنن.

جارێکی دیکە لەم ڕؤژ و جێژنە موبارەکەدا جێژنەپیرۆزە بە هەموو لایەک، بە تایبەتیی بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەندییە سیاسییەکان و خەباتگێڕانی ڕیزی بزووتنەوەی کوردستان دەڵێین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە بە هێز و  عەزەمەتی بێسنووری خۆی دەستی ستەمکار و دەستدرێژکاران ببڕێ و تەمی تاریکی بێبەشیی لەسەر سەری گەلەکەمان بڕەوێنێتەوە و، هەوری ڕەشی داگیرکاریی لە ئاسمانی وڵاتەکەمان ڕاماڵێ و، جێژنی داهاتوومان بکاتە جێژنی دەستەبەری ئازادیی و ڕزگاریی یەکجاریی.

 

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

جێژنی ڕەمەزانی ١٤٣٨ی کۆچیی- مانگیی

٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ هـ  (٢٥/٦/٢٠١٧ز)