ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان
ڕاگەیەندراوی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) لەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەر، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵی
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵاوە
به‌ نێوى خوداى به‌خشنده‌ى مێهره‌بان   بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکڕاتی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی
پەیامی سەرەخۆشیی (ڕێکخراوی خەبات) بۆ کۆچی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزەیی   به‌ نێوى

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفاوە

 

بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

بەڕێزان

ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی و لایەنگر و چالاکانی بزووتنەوەی گۆڕان!

بنەماڵەی سەربەرزی کاک نەوشیروان مستەفا!

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پشوودرێژ و ڕووناکبیری وردبین و سیاسەتمەداری سەردەم، کاک نەوشیروان مستەفامان بیست. بەم بۆنە خەمهێنەوە سەرەخۆشیی گەرمیی خۆمان لە ئێوەی بەڕێز و تێکڕای دۆست و هاوەڵ و هاوسەنگەرانی کاک نەوشیروان دەکەین.

 

بێگومان کۆچی کاک نەوشیروان لەم هەلومەرجە سیاسییە تایبەتییەی باشووری کوردستاندا کەلێنێکی گەورە لە بزووتنەوەی گۆڕان و خەباتی جەماوەریی و ڕەوتی سیاسیی کوردستاندا بەجێدێڵێ. هاوکات ئەم کۆچە بەم شێوەیە و لەم بڕگە هەستیارەی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێ پەیامێکە بۆ هەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتییانەی کە دەوری گرنگیان لە ڕێبەرایەتییکردنی بزووتنەوەی کوردستاندا بینیوە و بەپێی دابی سروشت گۆڕەپانی ژیان جێدێڵن و ئەرکەکانیان بە نەوەکانی دوای خۆیان دەسپێرن، کە دەبێ کولتوری خاکییبوون و هەژارلاوێنیی و دادخوازیی بۆ خەڵک و هاوبیران و ڕێبوارانی ڕێبازەکەیان بکەنە میرات و تەتەڵەی ژیان و خەبات.

هەموو لایەك شاهید بووین کە لەم قۆناغەی دوایی خەباتدا کاک نەوشیروان و ڕەوتەکەی کۆمەڵانی ڕەنگاوڕەنگی مافخوازیان پێکەوە ئاشتکردەوە و وزە و ورەیان بە خەباتی جەماوەریی دا و ڕچە و وەچەیەکی نوێی سەردەمییانەیان بە ڕەوتی نوێخوازیی لە کوردستان بەخشی و هومێدی پێکەوەژیان و پێکەوەتێکۆشان و پێکەوەمانیان لای خەڵکی لێکهەڵبڕاو و لێکدابڕاو زیندووکردەوە.

ئێمە لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لەگەڵ دەربڕینی دڵتەنگیی و هاوخەمیی و نزای خێر، جارێکی دیکە سەرەخۆشیی گەرم لە خەڵکی کوردستان و هاوڕێ و هاوەڵانی کاک نەوشیروان و ئەندامانی بنەماڵەی سەربەرزەکەی دەکەین.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

٢٠/٥/٢٠١٧ ز

٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی ک. هـ