ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی

بەشدارییکردنی وەفدێکی (خەبات) لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدانی تازەی (حدک)دا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦/١٢/٢٠١٦ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشیی بۆ شەهیدانی تازەی ئەو حیزبە، کە ڕۆژی ٢٠/١٢/٢٠١٦ لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی (حدک)  شەهید ببوون، پێکهێنا.

لەو کۆڕەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕات و کوردانی دانیشتووی نۆروێژ و نوێنەر و وەفدی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بەشدارییان کرد.

کۆڕەکە سەعات دوو دەستی پێکرد و بۆ ماوەی نزیک بە سێ سەعاتی خایاند. سەرەتا پەیامی دەفتەری سیاسیی (حدک) بە بۆنەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە خوێندرایەوە، پاشان پەیامی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکڕات پێشکەش کرا.

بەشێکی بەرچاوی بەرنامەی کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ پەیامی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی بەشدار لەو کۆڕی پرسەیەدا. لەو بەشەدا لەلایەن هاوبیرمان کاک سەلاحەددین عەبباسییەوە، پەیامێکی هاوخەمیی و هاودەردیی بە نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێری کوردستان، پێشکەش کرا.