ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفاوە
بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی و لایەنگر و
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دەربارەی بەنێو هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی و شوڕاکانی ئێران
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دەربارەی بەنێو هەڵبژاردنەکانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی ١٣٩٦ەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر ڕەفسەنجانییدا
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر

خەبات: رۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەمە ڕژیمی ئێران مامۆستا مەلا (ڕەزا عەبدی)، بەڕێوەبەری مەدرەسەی زانستە دینییەکانی (سەلاحەددین ئەییووبی) شاری (ورمێ) پەلکێشی بەنێودادگای تایبەتی ڕووحانییەتی شاری (تەورێز) دەکا و لەلایەن ئەو دەزگا داپڵۆسێنەرەوە دەستگیر دەکرێ و بڕیاری شەش مانگ زیندانیی و دوو ساڵ دووروڵاتیی بەسەردا دەسەپێنن و ڕەوانەی بەندیخانەی تەورێزی دەکەن.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم هەواڵە ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو مامۆستا (ڕەزا عەبدی) لەژێر گوشاری ئیتتلاعاتی ورمێ و بە بڕیاری ناوەندی سیخوڕی شیعەی ڕژیم (مرکز بزگ اسلامی) لە ئیمامەتیی مزگەوتی (قودس)ی ناوچەی (ئیسلاماباد)ی ورمێ دەرکرا و مانگی ڕابردووش فشاریان خستە سەر مامۆستا کە فێرگەی (سەلاحەدینی ئەییووبی)، کە ناوەندێکی زانستیی ئاینیی سوننەکانە دابخا.

دوای ئەوەی مامۆستا مەلا ڕەزا تەسلیمی گوشار و بڕیار و خواستەکانی دامودەزگا و ناوەندەکانی ڕژیم نەبوو، دۆسیەیەکیان لە ژێر ناوی "دژایەتیی ئاسایشی نەتەوەیی" دژی مامۆستا کردەوە و حەواڵەی بەنێو دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی تەورێزیان کرد و بە زۆرەملیی ڕاپێچی دادگایان کرد و قازی نادادپەروەری ئەو ناوەندە سەرکوتکەرەی ئاخوندەکانی ئێران بڕیاری شەش مانگ بەندکردن و دوو ساڵ دوورخستنەوە و دووروڵاتیی بەسەر مامۆستا ڕەزادا سەپاند و بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ستەمکارانەی ڕژیم مامۆستا ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەورێز کرا.