ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی

وەفدێکی سەرکردایەتیی (خەبات) لە پرسەی شەهیدانی تازەی (حدک)دا بەشداریی کرد

کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ هەتاویی (٢٢/١٢/٢٠١٦ز) وەفدێکی سەرکردایەتیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە سەرپەرستیی مامۆستا عەبدوڕەحیم مەعریفەتیی بە مەبەستی هاوخەمیی دەربڕین لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبەیان کرد و بەشداریی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدانی تازەی (حدک)یان کرد کە لە هێرشی تیرۆریستیی شەوی پێشتردا شەهید ببوون.

لەو سەردانەدا وەفدەکەی (خەبات) لە نزیکەوە هاودەردیی و سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیان بە سکرتێر و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکڕات و کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدەکان ڕاگەیاند.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكڕاتی کوردستانیش لەلایەن خۆیانەوە زۆر بە گەرمیی سوپاسی هەستی کوردانە و هەڵوێستیی دۆستانەی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕیان کرد کە لەو میحنەت و خەمەدا هاودەرد و هاو‌هەڵوێستیان بوون.