ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی ١٣٩٦ەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر ڕەفسەنجانییدا
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین دەمیرتاش) و چەند پەرلەمانتارێكی دیکە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین

لە وڵاتی نۆروێژ خۆپیشاندانێك بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕێکخرا.

سەعات ١١ و نیوی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٧/١٢/٢٠١٦ لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ خۆپیشاندانێك بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و هەروەها پشتیوانییکردن لە هەوڵەکانی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ڕێکخرا.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن کومیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکهێنراوو، کە تێیدا سەدان کەس لە ئەندام و لایەنگرانی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و هەروەها ژمارەیەك هاووڵاتیی و چالاکیی سیاسیی نۆروێژیی بەشدار بوون.

سەرەتا خۆپیشاندەران لە بەر دەرگای پارلەمانی نۆروێژ کۆبوونەوە و، بە بەرزکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر ئاڵای کوردستان و دانی دروشم بە زمانەکانی کوردیی و نۆروێژی درێژەیان بە کۆبوونەوەکەدا. ئەوجار بەرنامەی وتار و پەیام و سروود دەستی پێکرد. لەم بەشەشدا جگە لە پەیامی کومیتەی هاوکاریی بە زمانەکانی کوردیی و نۆروێژیی و هەورەها پەیامێک بە ناوی ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە، چەندین پەیام و بروسکەی پشتیوانیی بە نۆروێژیی و کوردیی خوێندرانەوە.

بەشی کۆتایی خۆپیشاندانەکە چەند سروودێکی شۆڕشگێڕیی بوون کە لەلایەن چەند هونەرمەندێکی کوردەوە پێشکەش کران.

جێگەی ئاماژەیە کە کومیتەی نۆروێژیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان وەک یەکێك لە ئەندامانی کومیتەی هاکاریی و ژمارەیەکیش لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەیەدا کرد.