ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی بانە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، سیوحەوتەمین ساڵی دامەزرانی ڕێکخراوی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

بە ناوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

شەوی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ (٢٠/١٢/٢٠١٦) لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستییدا لە نزیک بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموكڕاتی کوردستان لە کۆیە، پێنج پێشمەرگەی ئەو حیزبە و دوو کارمەندی ئاساییش شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژیمی بەنێو ئیسلامیی تاران، کە بێگومان درێژەی سیاسەتی دژەئینسانیی و دژەئازادیی ئەو ڕژیمەیە، بە توندیی مەحکوم دەکا. ئەو تاقمە تاوانبارە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنە سەرکارییانەوە تا ئەمڕۆ بۆ تاوێکیش لە پیلانی پیسی تیرۆریستیی و خۆشکردنی ئاوری ئاژاوەگێڕیی و کوشتن و تیرۆرکردنی دژبەرانی خۆیان، بە تایبەتییش لەنێو ڕیزی خەباتگێڕانی کوردستاندا، دەستیان ڕانەگرتووە و سڵیان لە هیچ بەربەست و سنوورێك نەکردۆتەوە. هەموومان ئەوە باش دەزانین کە تیرۆر و تۆقاندن سیاسەتیی سەرەکیی و هەمیشەیی سەرانی ڕژیمی  ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە بووە، هەر بۆیە هەر کەس و هەر باڵ و لاباڵێكیان لەسەرکار بووبێ و هەر کۆمەڵ و دەستەیەکیان دەستی ڕۆیشتبێ لە درێژەدانی ئەو بەرنامە و داڕشتنی ئەو جۆرە پیلانانە دەستیان نەپاراستووە.

وەک دەبینین ئەمڕٶش هەر ئەو دڵە ڕەش و چنگ و قامکە خوێناویانەی کە بە قسەی خۆیان باس لە ئازادییەکان و مافی هاووڵاتییبوون دەکەن و گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی لەو جۆرە دەبەنە مەجلیسەکەیان، ، کەچی هەر ئەوانە لە دووریی هەزاران کیلۆمیتر لە تاران و لە دەرەوەی سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی نەگبەتیشیان، نەك هەر مافی هاووڵاتییبوون و ئازادیی، بگرە مافی هەناسەدان و ژیانیش بەوانە ڕەوا نابینن کە دڵیان بۆ ئازادیی لێدەدا و گیانیان بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین مافی گەلەکەیان بەخت دەکەن.

ئێمە هەمیشە باوەڕمان وا بووە کە سیاسەتی کوشت و کوشتار و پیلانە تیرۆریستییەکانی ڕژیم نەك هەر ڕاناوەستن، بگرە ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەدەستێنن و میتۆد و شێوەی ترسناکتر بەخۆوە دەگرن، هەر بۆیە خەباتی ئەم قۆناغە و ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەکانی ڕژیم و بەتاڵکردنەوەی پیلان و پلانە دژەئینسانییەکانی حەوجێ بە وریایی زیاتر و، لەوەش گرنگتر بە هەماهەنگیی و هاوکاریی بە کردەوەی ئێمە، هێزە سیاسییەکانی کوردستان، و تێکۆشەرانی نێو ڕیزی بزووتنەوە هەیە.

بەو بۆنە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشیی و هاودەردیی گەرمی ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە دۆستانمان لە سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕات و هاوەڵان و هاوسەنگەران و بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی شەهیدەکان ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتریش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاویی

٢١/١٢/٢٠١٦ی زایینیی