ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی ١٣٩٦ەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر ڕەفسەنجانییدا
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین دەمیرتاش) و چەند پەرلەمانتارێكی دیکە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین دەمیرتاش) و چەند پەرلەمانتارێكی دیکە

بە ناوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

ناوەندە هەواڵنێرییەکان بڵاویانکردەوە کە ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاویی بەرابەر بە (٤/١١/٢٠١٦ ز) دەزگا ئەمنییەکانی تورکیە (سەلاحەددین دەمیرتاش)، هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP) و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی ئەو حیزبەیان دەستگیر کردووە.

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دەستگیرکرانی ئەو ئەندام پارلەمانانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە، لەژێر هەر پاساوێکدا بێ، بە زیان بۆ ئازادییە سیاسییەکان و دێموکراسیی و بەربەستێكی دیکە لەسەر ڕێی پرۆسەی ئاشتیی دەزانێ.

بە تێگەیشتنی ئێمە دەستبەسەرکردنی (سەلاحەددین دەمیرتاش) و هاوەڵانی لەم کاتە ئاڵۆز و هەستیارەی کوردستان و ناوچەکە بە گشتیی و باکووری کوردستان و تورکیە بە تایبەتیی پێدا تێپەڕ دەبن، خزمەت بە ئاشتیی و پێکەوەژیان ناکا و، لەگەڵ ئامانج و ئاڕاستەی پرۆسەی ئاشتیی نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیە و چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لەو بەشەی کوردستان ناتەبایە و بگرە ڕەنگە ئەنجامی پێچەوانەشی لێ بکەوێتەوە.

هیوادارین دەمیرتاش و هاوەڵانی بە زوویی ئازاد بکرێن و کار و چالاکیی سیاسیی خۆیان دەستپێبکەنەوە.

 

ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

کومیتەی ناوەندیی

١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاویی

٥/١١/٢٠١٦ی زایینیی