ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر ڕەفسەنجانییدا
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوە لە بارەگای
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین دەمیرتاش) و چەند پەرلەمانتارێكی دیکە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکرانی (سەلاحەددین
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەرمان، مامۆستا خدر عەبباسیی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕێبەرمان،

قەیرانە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لەوە قوڵترن کە بەخێرایی چارەسەربکرێن. قەیرانی سیاسیی، واتە گرژیی ناو حیزبەکان بە تایبەت لە نێوان پارتی و گۆڕاندا، بۆتە هۆی تێکچوون و تەنانەت پەککەوتنی کاروباری هەرسێک دەسەڵاتەکەی هەرێم. بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە دەبێ واقیعبینانە بڕوانینە کێشەکان، تاکو بتوانرێ بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانە و دڵسۆزانە چارەسەر بکرێن.

لە ماوەی ئیدارەکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی و یەکیەتیی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئیسراتیژیی، پارتی توانیویەتی خۆی زۆر بەهێز بکا، چونکە ئەو هاوپەیمانییە زیاتر لە قازانجی پارتیدا بووە تا یەکیەتیی. وەک دەبینین ئێستا هەڵسەنگاندنی پارتی تەنیا بە ژمارەی کورسیەکانی لە پاڕلەمان ناکرێ، بەڵکو پارتی توانایەکی سیاسیی و سەربازیی و داراییەکی زۆری هەیە، کە لە پەیوەندییە سیاسییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی خۆیدا کەڵکیان لێوەردەگرێ. ئەوەی کە هەر چوار حیزبەکە بە دەسەڵاتی زۆری پارتی ناڕازیی و توڕەن شتێکی شاراوە نیە. هەر ئەوە بوو بە هۆی ئەوە کە ئەو چوار حیزبە بیانهەوێ بەیەکەوە کار بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسیی هەرێم لە ڕێگای گۆڕینی دەستوورەوە بکەن تاکو بەو شێوە دەسەڵاتی پارتی کەم بکەنەوە، بەڵام وەک دەبینین ئێستا نە تەنیا قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەر نەبووە، بگرە قەیرانی پارڵمان و حکومەتیشی پێوە زیادبووە، ئەوە جگە لە زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووریی، ئەویش لە کاتێکدا کە ئەو ناوچەیە بە هۆی بارودۆخی سوریەوە بە گشتیی بۆتە گۆڕەپانی دژبەری زلهێزەکانی جیهان و دەوڵەتەکانی ناوچە.

دوو تێڕوانینی زۆر لێک دووری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دێموکڕات وەک دوو جەمسەری کێشەکان، دەرفەتی بەیەکگەیشتنی کەم کردۆتەوە. لە لایەک پارتی نایهەوێ گۆڕانکاریی زۆر لە سیستەمی سیاسیی جێگیرکراودا بکا و لە لایەکیش بزوتنەوەی گۆڕان دەیهەوێ ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسیی و ئیداریی هەرێمی کوردستاندا پێکبێنێ. لەو مابەینەدا یەکیەتی زیاتر نێوەندگیریی دەکا و، وا وێدەچێ زۆر پێداگریی لەسەر هەڵوێستەکانی پێشووی خۆی نەکا. هەروەها یەکگرتووش بە هێندێک جیاوازیی لە دەوری یەکیەتی خەریکی نێوەندگیرییە، بەڵام گۆڕان و کۆمەڵ سوورن لەسەر هەڵوێستیان و بەردەوامن لەسەر درێژەدان بە کار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان.

دەبێ هەموو لایەک ئەوە بزانن کە هەریەک لەو حیزبانە قورسایی خۆیان هەیە و لەنێو کۆمەڵگەی کوردستاندا خاوەن پێگەی خۆیانن، بۆیە بە تایبەت ئەمڕۆ لە قۆناغی زۆر هەستیاری کوردستان و ناوچەکە تەنیا بە یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد دەکرێ بەسەر تەنگ و چەڵەمەکاندا زاڵ ببین. لە لایەک کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، بە تایبەت قەیرانی دارایی، و لە لایەکی تریش خۆئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرێکی چاوەڕواننەکراو، لەوانە خۆئامادەکردن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، ئەوە دەخوازن کە کورد ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە.

من پێموایە گۆڕان و پارتی ئاشت دەبنەوە، بەڵام شەرت ئەوەیە جارێکی تر ڕێگا نەدەن تەنگەژەیەکی ئاوا دروستبێتەوە. هەرچەند ئەم ماوەی لێکدابڕانە زەرەدی زۆری بە ئەزموونی هەرێم گەیاندووە، بەڵام زۆر پرسیار و خاڵی گرینگیشی هێناونە ئارا کە زۆر شایانی بایەخپێدانن. لەوانە: ١- کێ زیاتر بەخەم بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دێموکڕاسیی و بەدامەزراوەییکردنی هەرێمی کوردستانەوەیە؟! ٢- ڕێککەوتنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی ناو حیزبەکان تا کوێ بڕدەکەن؟! ٣- حیزبەکان و ڕێبەرەکانیان چەند ئامادەن لەپێناو بەرژەوەندییە گشتییەکان و نەتەوەییەکاندا هەنگاو هەڵبێننەوە و دەست لە قازانجی تاکیی و حیزبی هەڵگرن؟! ٤- حیزبەکان لەسەر چ بنەمایەک دەبن بە هاوپەیمانی یەکتر؟! ٥- لە هەلومەرجێکی ئاوادا هەڵوێستی خەڵک بە گشتیی و ڕووناکبیران بە تایبەتیی چییە؟! ٦- پێگەی جەماوەریی هەر حیزبێک لە چ ئاستێک دایە؟!

بە تێگەیشتنی من ڕزگاربوون لەو قۆناغە پڕ لە قەیرانە وا دەخوازێ کە هەموو پارتە سیاسییەکانی  باشوور چاوێک بە کار و بەرنامەکانیاندا بخشێننەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە سیستەمێکی سیاسیی تەندروست لە کوردستاندا بنیات بنێن.

خەلیل عەبباسی