ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

بۆ فریشتەکەی کۆبانێ

ئایلان!
بەرخۆله بێ نازکەوتووکەی 
شاره جوانەکەی کۆبانێ 
هەستەوه !
هەتاکەی تۆ دەم و دەسته بچکۆلەکەت 
له گۆی مەمکی شەپۆلەکانی کەناری
ئەم دەریایه ناکەیتە؟
هەسته گوڵم!
دیمەنی دڵتەزێنی تۆ
سەرتاپا جیهانی هەژاند،
دەرگای کۆشکی دڵڕەقەکان
بە ڕووی گشت ئاوارەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا
له بناغەوه لێک هەڵتەکاند.
ئایلان!
هۆ فریشتەکەی کۆبانێ !
ئاسمان
چیتر بەرگەی تێڕامانی مەزڵومییەتی تۆ ناگرێ.
ده ریا
خەریکه به ناخی زەویدا ئەچێته خوار و
ئارەقەی شەرمەزاریی ئەسڕێ
لەوەی که فریشتەێکی وەکوو تۆی ڕفاند،
وا شەق ئەبا و
خەریکه ورگی خۆی ئەدڕێ.

ده هەستەوه !
فریشتەکان چاوەڕێتن
لەم خەوی خەڵوەته ڕابه و
سکاڵای گەلێکی مەزڵووم 
بۆ بەردەم بارەگای خوا به.
بڵێ: پەروەردگارەکەم!
ئێمه ئەوانمان خۆش ئەوێ 
بەڵام ئەوان زۆر دڵڕەقن 
هەموویان لێمان بەقینن .
بڵێ: ئێمه بەندەی تۆین 
ئەوان دێن و سەرمان ئەبڕن 
له لای ئەوان کورد بێدینن .
بڵێ: ئێمه لەوەتی هەین
پەنجەمان بۆ خاکی هیچ کەس نەبردووه.
کەچی ئەوان لەوەتای هەن
له هەرچوارلا
هەر ئەڵێی گورگ و دڕندەن
هەر یەکەو بەشی خۆی ئەبەن
تەنانەت بستێک له خاکی 
خۆشمان پێ ڕەوا نابینن.
. . . .

ئیسماعیل مەحموودی
۵/ ۹ / ۲۰۱۵