ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفاوە
بە نێوی خودای بەخشندەی مێهرەبان بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی و لایەنگر و
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دەربارەی بەنێو هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی و شوڕاکانی ئێران
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دەربارەی بەنێو هەڵبژاردنەکانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی ١٣٩٦ەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر ڕەفسەنجانییدا
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ مردنی عەلی ئەکبەر

کوڕان و کچان،لاوانی وڵات

وەرن با بچڕین سرودی خەبات

سروودێ بچڕین هەموو پێکەوە

تا عەڕشی سەبعە بلارێتەوە

دەنگێ بێ ڕەسەن،ڕاست و بەویژدان

پڕ بێ لە ناڵەی دەروونی هەمووان

دەنگی بێدادیی خەڵکی چەوساوە

زوڵمی ئەو گەنجەی موعتاد کراوە

هاواری برسیی و بێکار و نەخۆش

پیری فڕێدراوی دڵ پڕ لە خرۆش

سروودی دایکێ بێکەس و تەنیا

جەرگی کونکون و دڵ پڕ لە بریا

خەڵکی دەربەدەر دڵ پڕ لە تاسە

لە وڵاتی خۆی نیەتی پێناسە

سروودی کۆرپەی باوک نەدیتو

ناڵەی گەلێکی لە خوێندا نوستوو

کەسێ وڵاتی خۆی جێهێشتووە

یا ئەوەی تووشی ئەشکەنجە بووە

دەنگی ئەو کەسەی کە شۆڕشگێڕە

ئەوەی لە سەنگەر ئازا و بوێرە

وەرن هاوار کەین پڕپڕ بە گەروو

با وە ئاگا بێت ویژدانی خەوتوو

هاوارکەین بەسە چیتر بە پیلان

دوژمن نەتوانێ بێت سواری ملمان

با هەموو یەک دەنگ، سروودێ بچڕین

بڵێ: یەکگرن، سەربەرز بژین

با هەر یەک کۆڕ بێ دەنگی هەموومان

تێکڕا هاوار کەین بژی کوردستان


(عەبدوڵڵا عومەرنەژاد)

٢٠١٥/٨/٢٨ هەولێر