|
|
|
|
ئێران، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خۆش
نووسینی: عیماد حسین نیا وه‌رگێڕانی به که‌مێک ده‌سکارییه‌وه: موسته‌فا ئه‌مینیی
به‌پێی نوێترین ئامار، له دوای نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانی خوێن، نه‌خۆشیی ناهاوسه‌نگیی ده‌روونیی دووه‌مین نه‌خۆشیی به‌ربڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه. پسپۆڕانی بواری پزیشکیی له‌و باوه‌ڕه‌دان که زۆربوونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرفته خێزانییه‌کان له هۆیه سه‌ره‌کی و گرنگه‌کانی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییانه‌ن. ئاماره‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی ئاشکرایان کرد که ئاستی سه‌لامه‌تیی گشتیی زۆر دابه‌زیوه و له به‌رانبه‌ریشدا ژماره و رێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، چوونه سه‌رێ. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، به گشتیی-75-له سه‌دی خه‌ڵکی ئێران، به رێژه و پله‌ی جیاواز، تووشی جۆرێک له نه‌خۆشییه رووحیی و ده‌روونییه‌کان بوون.
پسپۆڕێکی بواری کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ده‌رباره‌ی هۆی چوونه‌سه‌ری رێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانی وه‌ک خه‌م و خه‌فه‌ت و که‌سه‌رخواردن، به رۆژنامه‌ی ”روز“ی راگه‌یاند: ”له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که داوا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له راده‌ی پێویستدا جێبه‌جێ و دابین نه‌کرێن، ئاشکرایه چه‌ندین جۆر نه‌خۆشیی رووحیی و ده‌ردی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش ده‌بنه هۆی وه‌ده‌رکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی نه‌خۆشیی ده‌روونی له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.“ ئه‌و گوتی:“ فشار و دڵه‌راوکێ له کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رچاوه‌ی لاوازیی سیستمی دابینکردنی نیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاسایش بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه. پرسێکی دیکه، نه‌بوونی که‌شی شادیی و دڵخۆشنه‌بوونی هاووڵاتییانه. ئه‌و که‌سانه‌ی له شێوه‌ی ژیانی خۆیان رازی نین و توانای ده‌ربڕینی شادیی و خۆشیان لێ زه‌وتکراوه، پله به پله ده‌بنه تاکێکی خه‌مۆک و گۆشه‌نشین، به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که رێژه‌ی لاوان تێیدا زۆر له‌سه‌ره‌وه بێ. هێزی چالاکی لاوان پێویستیی به شادیی، خۆشیی، جووڵه، هیوا و هومێد و ئه‌و جۆره شتانه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئاستی هیوا و هومێدی لاوان به داهاتووی وڵات زۆر دابه‌زیوه و ئه‌و بێهیواییه‌ش بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر کێشه و گرفت، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت خواردن و به‌دبینیی. بێهیوایی و خه‌م و که‌سه‌ر خواردنیش له‌ناو لاوان‌دا بوونه هۆی په‌نابردنی ئه‌و لاوانه به مادده هۆشبه‌ره‌کان، فه‌ساد ئه‌خلاقیی و خۆکوژیی.“ پسپۆڕێکی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ده‌رباره‌ی هۆی زۆربوونی ژماره‌ی که‌سانی ده‌روون نه‌خۆش، به ده‌زگای هه‌واڵنێریی ”ایسنا“ی راگه‌یاند که:-65-له سه‌دی هۆی خه‌فه‌ت و که‌سه‌ر له ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا، له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگه و کێشه‌کانی ژینگه‌ی وڵاته‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه. ئه‌و دواتر گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه بۆ دیتنه‌وه و پێوانه‌کردنی ئه‌و هۆیانه ده‌بێ به دوای دیتنه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه بین. دوکتۆر ”قره‌باغی“، کۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانکۆ، له‌گه‌ڵ پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ناهاوسه‌نگیی ده‌روونی له ئێران‌دا زۆره، گوتی:“ ئه‌م نه‌خۆشییه، له پله‌ی نزم یا به‌رزدا، له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا زۆر بڵاو و په‌ره‌سه‌ندووه“. ئه‌و دواتر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که: ”خه‌فه‌ت و که‌سه‌ر ده‌بێته هۆی دابه‌زینی توانای کارکردن، تێکدانی هه‌ڵسوکه‌وتی هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ته‌مبه‌ڵیی، سستیی و لاوازیی و دڵه‌راوکێ له‌ناو تاکه‌کاندا. ئه‌مانه‌ش هه‌موویان له رووی ئابوورییه‌وه زیانی گه‌وره‌و قه‌ره‌بوونه‌کراوه به کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن. له‌لایه‌که‌وه رێکخستنی په‌یوه‌ندیی تاکه‌کان تێکده‌دا و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زۆربوونی تاوان و له‌ڕێ لادان، له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رمایه ”هه‌زینه“ی رێکخستنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دابینکردنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی و پێڕاگه‌یشتن به تاکه‌کان زیاد ده‌کا. ده‌توانین بڵێین که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ئێستا به ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییدا تێده‌په‌ڕێ.“ به‌پێی وته‌ی هه‌ندێک له شاره‌زایانی بواری کۆمه‌ڵناسیی، دیاریکردنی رێوشوێنی تووند و سنووردارکردنی ئازادییه تاکه‌که‌سیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌و هۆ سه‌ره‌کی و گرنگانه‌ن که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی تاک هه‌ست به فشار و پاڵه‌په‌ستۆی زۆر بکا. سه‌پاندنی نۆرم و شێوه‌یه‌کی دوگم و دیاریکراو له ره‌فتار و جلوبه‌رگ و هه‌ستان و دانیشتن، ئه‌ویش له‌ژێر فشار و به زه‌بری تۆپز و کوته‌ک، وا له تاک ده‌کا هه‌ر له منداڵییه‌وه له که‌شێکی داخراو و تاریک و پڕ له فشار دا گه‌وره‌بن. دوکتۆر ’قره‌باغی“ یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵناسانه‌یه که باوه‌ڕی وایه زۆرییلێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌یه‌کی ئیدئۆلۆژیی ته‌سک و له‌پێشه‌وه داڕێژراودا جێ بکاته‌وه، یه‌ک له گرنگرتین هۆیه‌کانی تێکدانی هاوسه‌نگیی رووحیی تاکی کۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: ”سرووشتییه که هه‌موو ئێرانییه‌کان له قاوغی ئیدئۆلۆژیکیی تایبه‌تیی رژیمدا جێی خۆیان ناکه‌نه‌وه و باوه‌ڕ و پێشه‌نگییه‌کانی ده‌سه‌ڵات قبوڵ ناکه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیان به‌رنه‌سه‌ر و درێژه به گوزه‌رانیان بده‌ن ناچار له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه‌شه له‌به‌ر ترسی گیان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان خۆیان له‌گه‌ڵ ئیدئۆلۆژیی ده‌سه‌ڵات ده‌گونجێنن و له روخساردا وا ده‌نوێنن که باوه‌ڕیان به‌و ئیدئۆلۆژییه هه‌یه. پۆشینی حیجاب یه‌کێک له به‌رچاوترین نموونه‌کانه که چونکه به فشار و به زۆری هێز و به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته، هه‌موو به ناچاریی جێبه‌جێی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌مه به مانای قبوڵکردنی ده‌روونیی ئه‌و حیجابه نییه.“
ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا به‌کارهێنانی داووده‌رمانی ئارامیبه‌خش به ڕێژه‌یه‌کی فروان بڵاوبۆته‌وه، به راده‌یه‌ک که پزیشکان و شاره‌زایانی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌راسان کردووه. له‌م بواره‌وه زۆر جار پزیشکان و پسپۆڕانی ئه‌م بواره ترسی خۆیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی بێبه‌رنامه و دوور له چاودێری پزیشکانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه راگه‌یاندووه. دوکتۆر ”سید جمال سعید واقفی“، جێگری سه‌رۆکی ” ئه‌نجومه‌نی زانستیی ده‌رمانسازانی وڵات“ له‌و باره‌وه بۆ ده‌زگای هه‌واڵنێریی ”ایرنا“ ئاشکرای کرد که: ”لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌کان نیشانیانداوه که به‌کارهێنای چه‌ندین جۆر حه‌ب(قورس)ی مێشک و ده‌روون و ده‌رمانه ئارامیبه‌خشه‌کان، له ریزی یه‌که‌می ده‌رمانه به‌کارهێنراوه‌کانن له ئێران‌دا. ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گوتی راده‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه زۆر له راده‌ی ئاسایی زیاتره، راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه، به هۆی زۆربوونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاڵۆزیی و سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌ناکردنی به‌رچاوی گرفته ده‌روونیی و رووحییه‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره داووده‌رمانه زۆر زیادی کردووه. ده‌بیری ” ئه‌نجومه‌نی ده‌رمانسازانی وڵات“، هه‌رزانیی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌م ده‌رمانانه، که‌مبوونی چاودێریی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی و شێوه‌ی دابه‌شکردنیان، بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و کلتوری ”خۆده‌رمانکردن“، به‌هۆی سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه ناوبرد. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کارگه‌کانی ده‌رمانسازیی ئێرانیش، که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکا، گوتی: به‌داخه‌وه ئێستا به‌شێکی زۆری هێزی به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو کارگه‌کانی ده‌رمانسازیی وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی مێشک و داووده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ته‌رخانکراوه. ئه‌و دواتر ئاماژه‌ی کرد که: به‌شێک له لاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌هۆی ناشاره‌زایی له چۆنیه‌تیی نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌کان و بۆ خۆرزگارکردن له زۆرێک له کێشه و ته‌نگژه‌کانیان، به‌بێ پرس و راوێژی پزیشک و شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستیی و هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ئه‌م ده‌رمانانه به‌کارده‌هێنن. هه‌ر ئه‌و گوتی: ده‌سته‌یه‌کی دیکه ئه‌و تووشبوو(موعتاد)انه به مادده هۆشبه‌ره‌کانن که له باری ئابوورییه‌وه توانای کڕین و به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کانیان نییه، هه‌ر بۆیه بۆ خۆ ده‌ربازکردن له بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و جۆره ده‌رمانانه و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌کاریانده‌هێنن.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007